به داخه‌وه ئێستا به منیان ڕاگه‌یاند که ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی سه‌قز ناهێڵێ کۆنفرانسی "زمانی زگ‌ماک وده‌وری له په‌روه‌رده وفێرکاری"به‌ڕێوه به‌رین.
ئێمه 16ی ڕێبه‌ندان نامه‌مان بۆ ئیداره‌ی په‌روه‌رده نووسی ؛زۆرسه‌یرنیه دیسان نیشانیان دا که له ئێرانا ته‌نیا زمانێک هه‌یه وئه‌ویش پارسییه.
له هیندستان 19زمانی فه‌رمی هه‌یه له وڵاتی سوئیس 4زمان هه‌یه.
نه‌ته‌وه‌ی "پرۆتۆڕومانی" که متر له 01% حه‌شیمه‌تی سوئیسه وزمانیان فه‌رمییه.
یۆنسکۆ به فه‌رمی داوای له وڵاتانی جیهان کردووه که ڕێز بۆ زمانی زگ‌ماکی نه‌ته‌وه‌کان دانێن به‌ڵام ئێران بۆی گرینگ نییه وڕێز بۆ مرۆڤ دانانێ.مرۆڤ ڕێز بۆ مرۆڤ داده‌نێ.
پاسخ خودآزمایی های زبان فارسی۲ پیش دانشگاهی
صفحه 88
1- مقصود از « اسب سیاه » و « لؤلؤ تر » به ترتیب « ابربهاری » و « باران » است .
2- به ابر بهاری تشخیص داده که اسب سرکش را به حرکت در آورده است و از ضربه های سمش بر
صفحهی آسمان ، باران همچون مروارید می بارد .
3- « مشک سیاه » در شعر منوچهری استعاره از « سیاهی گوش کبک » و سیاهی داخل گلبرگ لاله ،
« دا‌غ لاله » است . «درّ ثمین » نیز استعاره از « قطرات باران و شبنم » است که بر گلبرگ های لاله می نشیند .
4- « خرگه » خیمه ی باشکوه و منفرد شاه و « خیمه » محل اسکان سربازان است چون لاله بلندتر از
سبزه ها است و شکوه و جلوه ی آن بیش‌تر و تعداد آن کم‌تر است و سبزه ها به تعداد بی شمار
لاله ها را احاطه کرده اند . لاله را شاهی در میان خیل سربازان انگاشته است .
5- مسمّط
6- گویی بطّ سفید : تخیلی / مست و هشیار : نمادین – تخیلی / شب کویر : نمادین – تخیلی – واقعی / سپیده ی آشنا : واقعی – تخیلی
7- وقتی به آموخته ها و اطّلاعات خود تکیه نکند و به تجربه های عاطفی و برقراری ارتباط با دنیای برون
بپردازد . صیقل دادن و شفّاف ساختن روح و اندیشه شرط آفرینش آثار ماندگار است .
په‌یامی به‌ڕێز "کوئیچیرۆ ماتسورا"
به گوته‌ی U.N.E.S.C.O. کۆمه‌ڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ساڵی2008ی به ناوی ساڵی جیهانی زمانه‌کان ناودێر کردووه.به دوای ئه‌ودا "کوئیچیرۆ ماتسورا" سکرتێری گشتیU.N.E.S.C.O په‌یامێکی ئاراسته‌ی وڵاتانی جیهان کردووه؛ له‌م په‌یامه‌داهاتووه:
زمانه‌کان گرینگن
کۆمه‌ڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ساڵی 2008ی به ساڵی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانه‌کان ناوبردووه. یـــۆنسکۆ که ئه‌رکی ڕێکخستنی گه‌لاله‌کانی ساڵی داهاتووی پێ‌سپێردراوه ، پێداگره که ئه‌رکی خۆی وه‌ک ڕێکخراوه‌یه‌کی ستراتژیک به‌جێ بهێنێ.ئه‌م ڕێکخراوه‌یه له گرینگی ژیانمه‌ندی(حه‌یاتی) زمانه‌کان له به‌راوه‌رد ده‌گه‌ڵ کێشه‌کانی‌تری که مرۆڤ له داهاتوودا به‌ره‌وڕوویه‌تی هایداره.
زمانه‌کان بـۆپارازتنی هه‌بوون وکێیه‌تی تاک‌تاکی مرۆڤ وهه‌روه‌ها بۆ پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتی‌مه‌ندانه‌ی مرۆڤ گرینگی بنه‌ڕه‌تییان هه‌یه.
زمانه‌کان‌بۆپێشکه‌وت وگه‌شه‌ی درێژه‌داری ئابووری وپه‌یوه‌ندی هاوکێش له بواری گشتی وناوچه‌یی هۆکاری ستراتیژیکن. بـۆگه‌یشتن به ئامانج‌یه‌لی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی2000 زۆرترین گرینگی‌یان هه‌یه؛ ئه‌و ئامانجانه‌ی که به ناوی"شه‌ش ئامانجی فێرکاری وپه‌روه‌رده بۆ گشتی مرۆڤ(EFA) " و"ئامانج‌یه‌لی گه‌شه وپێشکه‌وتی هه‌زاره(MDGS) دیاری کراون.
زمانه‌کان وه‌کوو هۆکاری ته‌بایی کۆمه‌ڵایه‌تی(له ناوهاوزمانان) بۆ بنه‌بــڕ کردنی هه‌ژاری وبرسییه‌تی له جیهانا(MDG1) ده‌وری ستراتیژیکیان هه‌یه؛ له به‌رئه‌وه‌ی زمان له په‌ره‌پێدانی زانستی گشتی وفێربوونی چالاکییه‌لی ژیان کاریگه‌ره.
زمانه‌کان بۆ گه‌یشتن به فێرکاریی سه‌ره‌تایی گشتی (MDG2) ،به‌ربه‌ره‌کانی ده‌گه‌ڵ ئایدز ،مالاریا و نه‌خۆشی‌تر(MDG6) گرینگی بنه‌ڕه‌تییان هه‌یه و ته‌واوی ئه‌م چالاکییانه ده‌بێ به زمانی زگ‌ماک بێ ئه‌گه‌ر به ڕاستی پێکانی ئه‌و ئامانجانه بۆ U.N. گرینگه.
پارێزگاری له زانست وچالاکییه ناوچه‌یییه‌کان ومسۆگه‌رکردنی ژینگه‌ی خاوێن و درێژخایه‌ن (MDG7) په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به زمانی زگ‌ماکه‌وه هه‌یه.
جیاوازی کولتووری له جیاوازی زمان سه‌رچاوه ده‌گرێ وهه‌روه‌کو له "جاڕنامه‌ی جیهانی فره‌کولتووری وفره‌زمانی و گه‌لاله په‌یوه‌ندداره‌کان(2001) "و بــڕیارنامه‌ی "پارێزگاری له که‌له‌پوور وکولتوور (2005)" جه‌ختی له سه‌رکراوه ده‌بێ زمانه‌کان بپارێزرێن.
جێی داخه له چه‌ند وچه‌ی داهاتوو بۆی هه‌یه زیاتر له نیوه‌ی7000زمانه باوه‌که‌ی جیهان له‌ناو بچێ.که‌مترله چواریه‌کی ئه‌وزمانانه له قوتاب‌خانه وفێرگه‌کان وتــۆ ڕی ئینتێرنێت به کارده‌هێنن وهه‌زاران زمانی دیکه ورده‌ورده خه‌ریکن ده‌توێنه‌وه وله‌ناو ده‌چن.
ئێمه وه‌ک ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان(U.N.) ده‌بێ به په‌له چی بکه‌ین؟
ده‌بێ وڵاته‌کان هان‌ده‌ین تاهه‌ر کۆمه‌ڵێکی زمانی له سه‌ره‌تادا زمانی زگ‌ماکی خۆیان به تــه‌واوی له فێرکاری وفێرگه‌کان به کاربێنن وله پاڵ ئه‌ودا زمانێکی فه‌رمی ودوایی زمانێکی نێونه‌ته‌وه‌یی فێربن.ته‌نیا به‌و مه‌رجه که فره‌زمانی له لایه‌ن حکومه‌ته‌کانه‌وه په‌سندکرێ،ته‌واوی زمانه‌کان ده‌توانن جێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له جیهانی‌بوونا(Globalism) ببیننه‌وه.له به‌رئه‌م مه‌به‌سته ڕێکخراوه‌ی U.N.E.S.C.O. له ته‌واوی حکومه‌ته‌کان، ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ،ڕێکخراوه په‌روه‌رده‌یییه‌کان و ڕێکخراوه ناحکومییه‌کان (N.G.O.) داوا ده‌کا تا خه‌بات وچالاکی خۆیان بۆپارازتن وگه‌شه وپه‌ره‌پێدانی ته‌واوی زمانه‌کان به‌رفراوانترکه‌ن وته‌واوی هێزی خۆیان وه‌گه‌ڕخه‌ن تائه‌وزمانانه له ناونه‌چن.
ئه‌وچالاکییانه ده‌بێ به‌ڕێوه چێ چ له ڕێگه‌ی به کار هێنانی ئه‌وزمانانه له فێرکاری وپه‌روه‌رده وچ له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه بردنی گه‌لاله‌ی تایبه‌ت بۆپارازتنی ئه‌و زمانانه وه‌ک که‌رسته‌ی گه‌شه‌ی ئابووری وپه‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی.ده‌بێ هه‌رچۆنێ بێ بیرۆکه‌ی ئه‌وه که" زمانه‌کان گرینگن" له هه‌مووجێگه‌یێ په‌ره‌بدرێ.
21 فوریه‌ی ساڵی 2008 که نۆهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماکه ،گرینگی تایبه‌تی هه‌یه وهه‌لێک ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ ده‌سپێکی چالاکی نوێ وبه‌ربڵاو بۆ په‌ره‌پێدانی زمانه جیاوازه‌کان.
ئامانجی هاوبه‌شی ئێمه ئه‌وه‌یه دڵنیابین که گرینگی فره‌زمانی له سیسته‌می په‌روه‌رده،ئیداری ویاسایی،کولتووری وڕاگه‌یاندن،ئینتێرنێت وئابووری له ئاستی وڵات ،ناوچه‌یی ونێونه‌ته‌وه‌یی به فه‌رمی بناسری.ساڵی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانه‌کان ده‌رفه‌تێکی بێ‌وێنه ده‌ڕه‌خسێنێ تاپێشکه‌وتی دابــڕانه بۆگه‌یشتن به‌م ئامانجانه به‌رهه‌م بێ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه:
http://unesdoc.unesco.org/images/0015/001544/154400e.pdf
تکیه:برجسته تلفظ کردن یک هجا ازواژهای بافشارهوای بیش‌تر.
تغییر جای تکیه سبب تغییرمعنا می‌شود؛درواژهی «تنها» اگرتکیه برهجای آغازی باشد
( /تنـ‘/ ـها) به معنی «به تنهایی وبدون کمک دیگران» است .
اکربرهجای پایانیباشد (تنـ/ــها‘/) به معنی «فقط» است.
درزبان فارسی هرواژه تنها یک تکیه دارد؛جای هجای تکیهدار مشخّص است وبه شرح
جدول ذیل است:
ادامه مطلب ...ئه‌مڕۆ 2ی ڕه‌شه‌مه (21february) نۆهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماکه.نۆ ساڵ له‌وه پێش یۆنسکۆ ،ئه‌م ڕۆژه‌ی به ناوی «ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک » ناودێرکرد.بۆ زانینی هۆکاری ناونانی ئه‌م ڕۆژه پیرۆزه کورته‌یه‌ک له وتاری «پرۆفسۆر که‌بیر چاورووزی» زانای به‌نگاڵی زانیاریمان پێده‌دا:
ڕۆژی 21 February (2 ی ڕه‌شه‌مه) له لایان یۆنسکۆوه به ناوی ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک په‌سندکراوه و ڕاگه‌یه‌ندراوه.
ڕووداوێکی ساڵی 1952ز. له وڵاتی به‌نگلادێشی ئێستا بووه هۆی ئه‌وه که ئه‌م ڕۆژه به ناوی ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک بنرێ.له پێش سه‌ربه‌خۆیی "به‌نگلادێش"ئه‌و وڵاته به‌شێک بوو له وڵاتی پاکستان.ئه‌وکات پاکستان له دوو به‌شی ڕۆژهه‌ڵات وڕۆژئاوا پێکهاتبوو که 1600 ک.م. له یه‌ک دوور بوون.که‌مینه‌نه‌ته‌وه‌ی "به‌نگاڵی" له به‌شی ڕۆژ‌هه‌لاتی پاکستان وخاوه‌نی زمان و که‌له‌پووری زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو پێشکه‌وتوو وله‌مێژینه بوون.
"محه‌ممه‌دعه‌لی جه‌ناح" ڕێبه‌ری حکومه‌تی پاکستان ڕێبازێکی زۆرتوندوتیژی دژبه به‌نگالی‌یه‌کان گرتبووه به‌ر که هه‌رئه‌و ڕێبازه بووه هۆی له‌ت له‌ت بوونی پاکستان.
پاکستان ته‌نیا زمانی "ئوردوو"ی کرده زمانی فه‌رمی و ئیزنی به به‌نگالی‌یه‌کان نه‌دا به زمانی زگ‌ماکی خۆیان بخوێنن وسیاسه‌تی دزێوی تاواندنه‌وه‌ی زمانی به‌نگالی له ناو ئوردوو دا ڕه‌چاو گیرا.له پاکستان بۆ سه‌رکووت کردنی به‌نگالی‌یه‌کان ته‌نیا "ئایین"یان به تاقانه فاکته‌ری په‌یوه‌ندی دوو نه‌ته‌وه دانا.
خه‌ڵکی به‌نگاڵ وبه تایبه‌ت خوێندکاران دژ به‌م کاره نامرۆڤانه ونادیمۆکراتییانه‌ی حکومه‌تی پاکستان ڕاوه‌ستان وکاردانه‌وه‌ی تیژیان نیشان دا.خوێندکاران وه‌ک ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه و خه‌ڵکی به ئارامی خۆپیشاندانیان سازدا به‌ڵام حکومه‌تی پاکستان به هێزی پۆلیس هێرشی برده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و تاقمێک له‌وان کوژران وبرینداربوون.چوونکێ کوژرانی ئه‌وان له ڕێگای مافێکی خوداداودا(زمانی زگ‌ماک) بوو خه‌ڵکی ناوی "شه‌هید"یان له سه‌ردانان وئه‌و ڕووداوه بووه هه‌وێنێک بۆبزووتنه‌وه‌کانی دوایی. رۆژی 21 February بووه ڕه‌مزی به‌رخوودانی به‌نگاڵ و ئه‌وانی هایدارکرده‌وه که نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاوازله پاکستانن و بیری ئه‌وانی له مه‌ڕ دێمۆکراسی ونه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی و عیلمانیه‌ت به‌رفره‌وان کرد وله ئاکامدا بووه هۆی سه‌ربه‌خۆیی "به‌نگلادێش" له پاکستان.
له دوای ساڵی 1952 ز. وڵاتانی ئامریکا،ئینگلیز ،کاناداوهێند ئه‌م ڕۆژه‌یان وه‌ک ڕۆژێکی پیرۆز یادکرده‌وه و خه‌ڵکی به‌نگلادێشیش زیاتر که‌وتنه بیری زمانی زگ‌ماکی خۆیان و زۆرتری پێ‌ڕاگه‌یشتن . ڕێکخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییU.N. ئه‌م ڕۆژه‌ی وه‌ک ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک ڕاگه‌یاند وئه‌مڕۆ له زیاتر له200 ووڵاتی جیهان ئه‌م ڕۆژه ده‌که‌نه جه‌ژن.
خه‌ڵکی به‌نگلادێش ئه‌مڕۆ له پاڵ حه‌ول دان بۆ زمانی زگ‌ماکی خۆیان ونه‌هێشتنی بیری شۆوێنیسم ڕێز بۆ ته‌واوی زمانه‌کانی دیکه‌ی جیهان داده‌نێن.ئه‌م‌کاره‌ی نه‌ته‌وه‌ی به‌نگاڵ ده‌بێته ڕێسا ونموونه بۆ نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان ونیشان ده‌دا که زمانی زگ‌ماک چه‌نده پیرۆز وپــڕبایه‌خه‌و و ڕه‌مزی سه‌ربه‌خۆیی‌یه.