له سه‌ره‌تای ساڵی ۲۰۰۸ـه‌وه که U.N.E.S.C.O. ئه‌م ساڵه‌ی وه‌ک ساڵی جیهانی زمانی زگ‌ماک ناونا؛به خوێندکارانی خۆمم له فێرگه‌ی نووری سه‌قز ڕاگه‌یاندکه هه‌رکه‌س هه‌ستی خۆی له مه‌ڕ زمانی کوردی به زمانی خۆی بنووسێ تامن باشه‌کانی هه‌ڵبژێرم وله وێبلاگی خۆما بڵاوی که‌مه‌وه.
ڕاسته که ئه‌م نووسراوانه له هه‌ڵه پـڕن؛به‌ڵام هه‌ر ئه‌ونه که به زمانی کوردی هه‌ستی پاکی خۆیان له مه‌ڕ زمانی کوردی ده‌ربـڕیوه جێی ڕێزه. بۆ یه‌که‌م جاره که به کوردی ده‌نووسن و زه‌ریای زمانی کوردی زۆر قووڵه و پێی ده‌وێ تافێربن.
به داخه‌وه هێشتا ئه‌م هه‌له نه‌ڕه‌خساوه که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به فه‌رمی به زمانی کوردی وانه بڵێین وبۆته گرێ له سه‌ردڵمان ونازانین که‌ی حه‌وله‌کانمان به ئاکام ده‌گا ؟ ئێمه‌ش له‌م فێرگه له به‌ر دێوی کۆنکۆر ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان نیه زمانی کوردیش بڵێین. هیوادارم ڕۆژێک به‌م‌زووانه بتوانین زمانی زگ‌ماکی خۆشمان بڵێین و خوێندکاره‌کانمان بتوانن بێ‌هه‌ڵه بنووسن وبه کوردی بیربکه‌نه‌وه.
به هیوای ئه‌و ڕۆژه: ڕ ـ ک
ئه‌مه‌ش وێنه‌ی هه‌ستی ده‌روونی چه‌ن قوتابی خوێن‌پاکم:
زور سپاس وه لیت که م منیش کرماشانیکم ئه گه ر تونستیاید سری بیه لیمان
http://ydkurdistan.blogsky.com/
سلاو کاک سه عیدگیان
زورسپاس له لوتفی تو برای کرماشانی من.