ئه‌مڕۆ 2ی ڕه‌شه‌مه (21february) نۆهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماکه.نۆ ساڵ له‌وه پێش یۆنسکۆ ،ئه‌م ڕۆژه‌ی به ناوی «ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک » ناودێرکرد.بۆ زانینی هۆکاری ناونانی ئه‌م ڕۆژه پیرۆزه کورته‌یه‌ک له وتاری «پرۆفسۆر که‌بیر چاورووزی» زانای به‌نگاڵی زانیاریمان پێده‌دا:
ڕۆژی 21 February (2 ی ڕه‌شه‌مه) له لایان یۆنسکۆوه به ناوی ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک په‌سندکراوه و ڕاگه‌یه‌ندراوه.
ڕووداوێکی ساڵی 1952ز. له وڵاتی به‌نگلادێشی ئێستا بووه هۆی ئه‌وه که ئه‌م ڕۆژه به ناوی ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک بنرێ.له پێش سه‌ربه‌خۆیی "به‌نگلادێش"ئه‌و وڵاته به‌شێک بوو له وڵاتی پاکستان.ئه‌وکات پاکستان له دوو به‌شی ڕۆژهه‌ڵات وڕۆژئاوا پێکهاتبوو که 1600 ک.م. له یه‌ک دوور بوون.که‌مینه‌نه‌ته‌وه‌ی "به‌نگاڵی" له به‌شی ڕۆژ‌هه‌لاتی پاکستان وخاوه‌نی زمان و که‌له‌پووری زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو پێشکه‌وتوو وله‌مێژینه بوون.
"محه‌ممه‌دعه‌لی جه‌ناح" ڕێبه‌ری حکومه‌تی پاکستان ڕێبازێکی زۆرتوندوتیژی دژبه به‌نگالی‌یه‌کان گرتبووه به‌ر که هه‌رئه‌و ڕێبازه بووه هۆی له‌ت له‌ت بوونی پاکستان.
پاکستان ته‌نیا زمانی "ئوردوو"ی کرده زمانی فه‌رمی و ئیزنی به به‌نگالی‌یه‌کان نه‌دا به زمانی زگ‌ماکی خۆیان بخوێنن وسیاسه‌تی دزێوی تاواندنه‌وه‌ی زمانی به‌نگالی له ناو ئوردوو دا ڕه‌چاو گیرا.له پاکستان بۆ سه‌رکووت کردنی به‌نگالی‌یه‌کان ته‌نیا "ئایین"یان به تاقانه فاکته‌ری په‌یوه‌ندی دوو نه‌ته‌وه دانا.
خه‌ڵکی به‌نگاڵ وبه تایبه‌ت خوێندکاران دژ به‌م کاره نامرۆڤانه ونادیمۆکراتییانه‌ی حکومه‌تی پاکستان ڕاوه‌ستان وکاردانه‌وه‌ی تیژیان نیشان دا.خوێندکاران وه‌ک ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه و خه‌ڵکی به ئارامی خۆپیشاندانیان سازدا به‌ڵام حکومه‌تی پاکستان به هێزی پۆلیس هێرشی برده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و تاقمێک له‌وان کوژران وبرینداربوون.چوونکێ کوژرانی ئه‌وان له ڕێگای مافێکی خوداداودا(زمانی زگ‌ماک) بوو خه‌ڵکی ناوی "شه‌هید"یان له سه‌ردانان وئه‌و ڕووداوه بووه هه‌وێنێک بۆبزووتنه‌وه‌کانی دوایی. رۆژی 21 February بووه ڕه‌مزی به‌رخوودانی به‌نگاڵ و ئه‌وانی هایدارکرده‌وه که نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاوازله پاکستانن و بیری ئه‌وانی له مه‌ڕ دێمۆکراسی ونه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی و عیلمانیه‌ت به‌رفره‌وان کرد وله ئاکامدا بووه هۆی سه‌ربه‌خۆیی "به‌نگلادێش" له پاکستان.
له دوای ساڵی 1952 ز. وڵاتانی ئامریکا،ئینگلیز ،کاناداوهێند ئه‌م ڕۆژه‌یان وه‌ک ڕۆژێکی پیرۆز یادکرده‌وه و خه‌ڵکی به‌نگلادێشیش زیاتر که‌وتنه بیری زمانی زگ‌ماکی خۆیان و زۆرتری پێ‌ڕاگه‌یشتن . ڕێکخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییU.N. ئه‌م ڕۆژه‌ی وه‌ک ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماک ڕاگه‌یاند وئه‌مڕۆ له زیاتر له200 ووڵاتی جیهان ئه‌م ڕۆژه ده‌که‌نه جه‌ژن.
خه‌ڵکی به‌نگلادێش ئه‌مڕۆ له پاڵ حه‌ول دان بۆ زمانی زگ‌ماکی خۆیان ونه‌هێشتنی بیری شۆوێنیسم ڕێز بۆ ته‌واوی زمانه‌کانی دیکه‌ی جیهان داده‌نێن.ئه‌م‌کاره‌ی نه‌ته‌وه‌ی به‌نگاڵ ده‌بێته ڕێسا ونموونه بۆ نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان ونیشان ده‌دا که زمانی زگ‌ماک چه‌نده پیرۆز وپــڕبایه‌خه‌و و ڕه‌مزی سه‌ربه‌خۆیی‌یه.
له سه‌ره‌تای ساڵی ۲۰۰۸ـه‌وه که U.N.E.S.C.O. ئه‌م ساڵه‌ی وه‌ک ساڵی جیهانی زمانی زگ‌ماک ناونا؛به خوێندکارانی خۆمم له فێرگه‌ی نووری سه‌قز ڕاگه‌یاندکه هه‌رکه‌س هه‌ستی خۆی له مه‌ڕ زمانی کوردی به زمانی خۆی بنووسێ تامن باشه‌کانی هه‌ڵبژێرم وله وێبلاگی خۆما بڵاوی که‌مه‌وه.
ڕاسته که ئه‌م نووسراوانه له هه‌ڵه پـڕن؛به‌ڵام هه‌ر ئه‌ونه که به زمانی کوردی هه‌ستی پاکی خۆیان له مه‌ڕ زمانی کوردی ده‌ربـڕیوه جێی ڕێزه. بۆ یه‌که‌م جاره که به کوردی ده‌نووسن و زه‌ریای زمانی کوردی زۆر قووڵه و پێی ده‌وێ تافێربن.
به داخه‌وه هێشتا ئه‌م هه‌له نه‌ڕه‌خساوه که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به فه‌رمی به زمانی کوردی وانه بڵێین وبۆته گرێ له سه‌ردڵمان ونازانین که‌ی حه‌وله‌کانمان به ئاکام ده‌گا ؟ ئێمه‌ش له‌م فێرگه له به‌ر دێوی کۆنکۆر ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان نیه زمانی کوردیش بڵێین. هیوادارم ڕۆژێک به‌م‌زووانه بتوانین زمانی زگ‌ماکی خۆشمان بڵێین و خوێندکاره‌کانمان بتوانن بێ‌هه‌ڵه بنووسن وبه کوردی بیربکه‌نه‌وه.
به هیوای ئه‌و ڕۆژه: ڕ ـ ک
ئه‌مه‌ش وێنه‌ی هه‌ستی ده‌روونی چه‌ن قوتابی خوێن‌پاکم:
پاشگری ــ ن
«پاشگری ــ ن» له پێکهاته‌ی زۆر وشه دا ده‌وری هه‌یه که یه‌کیان «ناو+ن `ئاواڵناو»ـه. له‌م پێکهاته‌دا «پاشگری ــ ن» واتای نه‌رێنی و ناحه‌زی به ئاواڵناوه‌که ئه‌دا.
تاقمێک «ئاواڵناو» که «پاشگری ــ ن» واتای نه‌رێنی وناحه‌زی پێداون:
چڵکن
لیکن
چڵمن
نه‌وسن
ورگن
سیخن
مرخن
پرخن
جوکن
جیکن
منگن
قرخن
زکن(چڵێس)
قیزن
کوڵکن
جرپن
شه‌رمن
کرمن
ڕیخن
ڕشکن
ز ڕتن (که‌سێ به درۆ خۆی هه‌ڵکێشێ)
کۆخن
گووپن
میزن
لووتن
لۆقن
ڕیقن
فیـــڕن
فیقن
زیقن
قاڕن
قرتن (چنۆکی)
قژن
تــڕن
تسن
گۆشتن
گه‌دگن( زگ‌زل)
گه‌رمن
لرخن
ــÊN پاشگری ــ ێن
ئه‌م پاشگره به دوای ناوه‌وه ئه‌لکێ وناوێکی نوێ چێ ده‌کا.واتای "کایـــــه" به ناو ئه‌دا.
چه‌ند ناوی کایه که به‌م پاشگره چێ بوون:
هه‌لووکێن
گۆوێن
قاڕێن(بیس‌بال)
شێلاقێن
بازه‌ڵێن
جه‌غزێن
جگێن
میرێن
که‌باب‌که‌بابێن
جۆرابێن
سێ ریزکێن
نۆڕیزکێن
جۆجۆیێن
خۆشارووکێن(خۆشارووکێنه)
خلیسکێن
گورزێن
مێشێن
تۆپێن
به پێی ئه‌و ڕێسایه(ناو+ ێن `ناو"ی کایه") ده‌توانین وشه‌یه‌لی ژێره‌وه پێشنیارکه‌ین:
تۆ ڕێن( وشه‌ی پێشنیاری بۆ "واڵیباڵ". ئه‌م وشه‌یه له "تۆپی‌تۆڕ"که گه‌رته‌هه‌ڵگرتنی ئینگلیزییه باشتر وجوانتره. ر.ک.)
سه‌وه‌تێن( وشه‌ی پێشنیاری به جێی "به‌سکتباڵ")
مشتێن (بۆکس)
شیرێن(شمشێڕبازی)
تیرێن (تیر اندازی)
بسمه تعالی 16/ 11/86
اداره‌ی محترم آموزش و پرورش شهرستان سقز
ته‌واوی زمانه‌کان گرینگ و به‌ڕێزن.(سازمان ملل)
با تقدیم سلام واحترام، همچنانکه مستحضرید یونســــــــکوسال 2008 را سال بین‌المللی زبان‌ها(زبان‌های مادری)نام نهاده وتمام حکومتها را به حفظ زبان ملیتها موظف کردهاست.با توجه به نامگذاری این سال واهمیت ونقش زبان مــادری درامر آموزش،گروههای زبان وادبیاتِ فارسی، عربی وانگلیسی خواهان همایشی باعنوان«زبان مــــــــــــادری ونقش آن درآموزش»در اسفندماه86 هستند؛ بنابراین ازآن ادارهیِ محــــــترم خواهشمنداست اقدامات وامکانات لازم را مبذول فرمایند.
با تشکر:
رشید کرمانج ــ محمد رحیم پور سرگروه زبان وادبیات فارسی
رحیم علایی سرگروه زبــان وادبیات عربی
رضا ابراهیمی ــ خالد بهرامی سرگروه زبان وادبیات انگلیسی