واڵنتاین ڕۆژی جیهانی ئه‌ڤین
له مه‌ڕ مێژووی "واڵنتاین" بیر‌و ڕای جیاواز هه‌یه.یه‌کێ له ڕوانگه به‌ناوبانگه‌کان ده‌ڵێ:
له چه‌رخی سێهه‌می زایینی‌دا له ڕوومی که‌ونا خونکارێک به ناوی"کلودیووسی دووهه‌م" بووه.کلودیووس ڕوانگه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی هه‌بووه؛یه‌کیان ئه‌وه بوو که سه‌رباز مافی ژنهێنانی نیه.کلودیووس زۆر بێبه‌زه‌یی و زۆرداربوو.که‌س نه‌یده‌وێرا به پێچه‌وانه‌ی ویستی ئه‌و کارێ بۆ سه‌ربازه‌کان بکا ویارمهتییان بدا. ته‌نیا قه‌شه‌ی پیرۆز"واڵنتاین" وێرای به دزییه‌وه سه‌ربازه‌کان له خۆشه‌ویسته‌کانیان ماره‌کا.کلودیووس زانی و واڵنتاینی خسته به‌ندیخانه وله ئاکاما به‌و تاوانه له سێداره‌ی دا.
به‌و بـڕوایه واڵنتاین به شه‌هیدی ڕێگای ئه‌وین ده‌زانن وله‌و کاته‌وه واڵنتاین بوو به هێمای خۆشه‌ویستی.
له وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕۆژی 14ی فه‌وریه‌ی ههمووساڵێ ڕێزله واڵنتاین ده‌گرن ویادی پیرۆز ڕاده‌گرن ودڵداران شوکولات به دیاری به یه‌کتر ده‌ده‌ن.
ئه‌م ڕۆژه له ئه‌ویندارانی ڕاسته‌قینه پیرۆز بێ.