ده‌قی وتووێژ ده‌گه‌ڵ گۆڤاری ژیر‌و(گۆڤاری قوتابیانی قوتابخانه‌ی هوشمند ی سنه)ساڵی۸۵
1. به‌ر له‌هه‌ر پرسیارێک بفهرفوون ڕه‌شیدی کرمانج کێیه
چه‌ن ساڵه نیشته‌جێی شاری سنه‌یه ئێستا لـه سنه ئیشی چییه؟
«ڕه‌شیدی کرمانج»م. ساڵی ۱۹۷۱ له گوندی «یاسیکهند»سه‌ر به شاری خونجیلانه‌ی بۆکان له دایک بووم. ساڵی یه‌که‌م و دووهه‌می سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی گوندی خۆمان ده‌رسم خوێند. ساڵی سێهه‌م هاتینه شار. ساڵی چواره‌می سه‌ره‌تایی به کوردی ده‌رسم خوێند که خۆشترین ساڵی ته‌واوی ده‌رس خوێندنم بوو.
سێساڵم له قوتابخانه‌ی "ئیبنی سینای بۆکان" خوێند. ساڵی 1984 چوومه «دانشسه‌رای په‌روه‌رده‌ی مامۆستا» ی شاری مه‌هاباد. چوار ساڵ له‌وێ ده‌رسم خوێند و به پله‌ی یه‌که‌وه لیسانس و فه‌وقی لیسانسم له زانستگای ورمێ و شه‌هید به‌هشتی تاران ته‌واو کرد و ئێستا خوێندکاری دوکتورای، PH.D رِشتهی philology م.
پێنج ساڵه هاتومه‌ته سنه و ئێستا مامۆستای په‌روه‌رده‌م.
2. چاڵاکی فه‌رهه‌نگی جه‌نابتان له چ بوارێکدایه؟
ئیشی فه‌رهه‌نگی ئێمه له سه‌ر قوتابی قوتابخانه‌کانه. زۆر خولیای زمان و فه‌رهه‌نگی کوردیم و له‌پێناویدا حه‌ول ده‌ده‌م. جاران له بۆکان وانه‌ی کوردیم ده‌کوت؛ به‌ڵام ئێستا به هۆکارگه‌لێک نایڵێمه‌وه، زۆر به‌ی خوێندکاران و قوتابیانی خۆمم فێری زمانی کوردی کردووه و وتاری کوردیش ده‌نووسم و له کۆنفرانسه کوردیه‌کاندا به‌شداری ده‌که‌م.
له کۆنفرانسی ئیستاندارد کردنی زمانی کوردی گه‌وره‌شاری «ئامێد» (دیار به‌کر) به‌شداریم کرد و وتارێکم خوێنده‌وه و
بوو مهئهندامی کۆرِی زانستی زمانی کوردی.
3. تاچ راده‌ێیک ئاشنایه‌تیتان هه‌یه له‌گه‌ڵ شیعری جیهانی و ناسنامه‌ی شیعری جیهانی چیه؟
تارِادهێیکی نه زۆر ناسیاویم له‌گه‌ڵ شێعری جیهانی هه‌یه و جارجار شێعری شاعیرانی ئینگلیز، شیلی و ئامریکا و هێند ده‌خوێنمه‌وه. شێعری جیهانی ده‌بێ تایبه‌تمه‌ندیه جیهانییه‌کانی هه‌بێ، ده‌بێ چه‌مک و بیچمی جیهانی هه‌بێ و سنووره‌کان ده‌ربازکا و سه‌ر به هه‌ر وڵاتێک دابکا. شێعری جیهانی ده‌بێ گرین کارت و په‌ساپۆرتی جیهانی هه‌بێ.
4. کتێب خوێندنتان چۆنه؟
زۆرتری کاتم خه‌ریکی کتێب خوێندنه‌وه له مهرِ بابه‌تی زمانه‌وانی و ئه‌ده‌بی کوردیم و له تۆ ڕی ئینترنێتدا زۆر بابه‌تی زانستی دیکه‌ش ده‌خوێنمه‌وه و کتێبی کامپیوتێریش زۆر ده‌خوێنمه‌وه.
له مناڵییه‌وه حه‌ز له کتێب خوێندنه‌وه ده‌که‌م و هاوینان سه‌دان کتێبی رِۆمان و کۆمه‌ڵناسیم ده‌خوێنده‌وه.
5. زمانی کوردی و ئێوه؟
زمانی کوردی ژیانمه، له ناو ده‌مارمدایه. ژیانم بێ زمانی کوردی بێ واتایه‌له مناڵییه‌وه هه‌ر به زمانی کوردی ده‌خوێنمه‌وه ده‌نووسم من له رووی ناچارییه‌وه زمانی فارسیم خوێند. خۆم به سه‌ربازێکی بێ‌ناو ونیشانی زمانی کوردی ده‌زانم ئه‌گه‌ر وڵات و زمانه‌که‌م لێم قه‌بووڵ کا.
ئاواتم ئه‌وه‌یه که بتوانم زمانی کوردی به‌فه‌رمی له قوتابخانه بڵێمه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تایی و له گوندێکی زۆر دوور و بێ کاره‌بای کوردستان بێ. ئاواته‌خوازم ئه‌م ئاواته نه‌به‌مه ژێر گڵ.
6. وه‌کوو مامۆستاێیک له‌م دنیا پان و به‌رینه چیتان خۆش ئه‌وێ و له‌چی توورِهن؟
جوانترین و خۆشه‌ویستترین وشه بۆ من «ئازادی»یه. ژیانی ئازاد و یه‌کسانی ته‌واوی مرۆڤ هه‌روه‌کو مامۆستا هێمن فه‌رموویه‌تی:
ئاره‌زوومه هه‌ر چی ئینسانه به ئازادی بژی
کوا گه‌لی داماو و دیل و مات و خه‌مگینم ده‌وێ؟
له سته‌م و پێدا هه‌ڵگوتن، نایه‌کسانی و دوو ڕوویی بێزارم
7. مۆدێرنیسم بهبـڕوای ئێوه؟
مۆدێرنیسم نوێبوونه‌وه‌ی بیر‌و هزر و مێشکی مروڤه و به‌یپێ ئه‌و تازه بوونه‌وه‌ی جیهان.
8. ئه‌ده‌بی کوردی له چه‌ند ڕسته‌دا
ئه‌گه‌رچی ئه‌ده‌بی کوردی دره‌نگ هه‌ستاوه به‌ڵام شوکور ئێستاخراپ نیه ئێستا شاعیران و نووسه‌رانی ئێمه به‌رهه‌می جیهانییان هه‌یه. «شێرکۆ بێکه‌س» و «شێرزاد حه‌سه‌ن»و زۆریتر به‌رهه‌می جیهانی ده‌خولقێنن . ئاسۆی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی ڕوونه.
9. فێرگه‌ی «هوشمند»تان پێ چۆنه؟
ئه‌م قوتابخانه‌یه له باری که‌رسته‌ی فێرکارییه‌وه زۆر باشه، به‌ڵام که‌رسته و ئامراز گرینگ نیه: گرینگ ئه‌وه‌یه به‌کاریان بهێنین و که‌ڵکیان لێ وه‌رگرین و به پێی جیهان بچینه پێش. وڵاتی مالزی ته‌نیا به که‌رسته پێش نه‌که‌وتووه به‌ڵکو به‌سیستمی په‌روه‌رده و فێرکاری زانستی پێش که‌وتووه.
قوتابخانه‌ی «هوشمه‌ند»ی ئێمه‌ش کاتێک وه‌ک مالزی سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ که سیستمی په‌روه‌رده بگۆرِین.