په‌یامی به‌ڕێز "کوئیچیرۆ ماتسورا" به گوته‌ی U.N.E.S.C.O. کۆمه‌ڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ساڵی2008ی به ناوی ساڵی جیهانی زمانه‌کان ناودێر کردووه.به دوای ئه‌ودا "کوئیچیرۆ ماتسورا" سکرتێری گشتیU.N.E.S.C.O په‌یامێکی ئاراسته‌ی وڵاتانی جیهان کردووه؛ له‌م په‌یامه‌داهاتووه:
زمانه‌کان گرینگن کۆمه‌ڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ساڵی 2008ی به ساڵی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانه‌کان ناوبردووه. یـــۆنسکۆ که ئه‌رکی ڕێکخستنی گه‌لاله‌کانی ساڵی داهاتووی پێ‌سپێردراوه ، پێداگره که ئه‌رکی خۆی وه‌ک ڕێکخراوه‌یه‌کی ستراتژیک به‌جێ بهێنێ.ئه‌م ڕێکخراوه‌یه له گرینگی ژیانمه‌ندی(حه‌یاتی) زمانه‌کان له به‌راوه‌رد ده‌گه‌ڵ کێشه‌کانی‌تری که مرۆڤ له داهاتوودا به‌ره‌وڕوویه‌تی هایداره.
زمانه‌کان بـۆپارازتنی هه‌بوون وکێیه‌تی تاک‌تاکی مرۆڤ وهه‌روه‌ها بۆ پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتی‌مه‌ندانه‌ی مرۆڤ گرینگی بنه‌ڕه‌تییان هه‌یه.
زمانه‌کان‌بۆپێشکه‌وت وگه‌شه‌ی درێژه‌داری ئابووری وپه‌یوه‌ندی هاوکێش له بواری گشتی وناوچه‌یی هۆکاری ستراتیژیکن. بـۆگه‌یشتن به ئامانج‌یه‌لی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی2000 زۆرترین گرینگی‌یان هه‌یه؛ ئه‌و ئامانجانه‌ی که به ناوی"شه‌ش ئامانجی فێرکاری وپه‌روه‌رده بۆ گشتی مرۆڤ(EFA) " و"ئامانج‌یه‌لی گه‌شه وپێشکه‌وتی هه‌زاره(MDGS) دیاری کراون. زمانه‌کان وه‌کوو هۆکاری ته‌بایی کۆمه‌ڵایه‌تی(له ناوهاوزمانان) بۆ بنه‌بــڕ کردنی هه‌ژاری وبرسییه‌تی له جیهانا(MDG1) ده‌وری ستراتیژیکیان هه‌یه؛ له به‌رئه‌وه‌ی زمان له په‌ره‌پێدانی زانستی گشتی وفێربوونی چالاکییه‌لی ژیان کاریگه‌ره. زمانه‌کان بۆ گه‌یشتن به فێرکاریی سه‌ره‌تایی گشتی (MDG2) ،به‌ربه‌ره‌کانی ده‌گه‌ڵ ئایدز ،مالاریا و نه‌خۆشی‌تر(MDG6) گرینگی بنه‌ڕه‌تییان هه‌یه و ته‌واوی ئه‌م چالاکییانه ده‌بێ به زمانی زگ‌ماک بێ ئه‌گه‌ر به ڕاستی پێکانی ئه‌و ئامانجانه بۆ U.N. گرینگه. پارێزگاری له زانست وچالاکییه ناوچه‌یییه‌کان ومسۆگه‌رکردنی ژینگه‌ی خاوێن و درێژخایه‌ن (MDG7) په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به زمانی زگ‌ماکه‌وه هه‌یه. جیاوازی کولتووری له جیاوازی زمان سه‌رچاوه ده‌گرێ وهه‌روه‌کو له "جاڕنامه‌ی جیهانی فره‌کولتووری وفره‌زمانی و گه‌لاله په‌یوه‌ندداره‌کان(2001) "و بــڕیارنامه‌ی "پارێزگاری له که‌له‌پوور وکولتوور (2005)" جه‌ختی له سه‌رکراوه ده‌بێ زمانه‌کان بپارێزرێن. جێی داخه له چه‌ند وچه‌ی داهاتوو بۆی هه‌یه زیاتر له نیوه‌ی7000زمانه باوه‌که‌ی جیهان له‌ناو بچێ.که‌مترله چواریه‌کی ئه‌وزمانانه له قوتاب‌خانه وفێرگه‌کان وتــۆ ڕی ئینتێرنێت به کارده‌هێنن وهه‌زاران زمانی دیکه ورده‌ورده خه‌ریکن ده‌توێنه‌وه وله‌ناو ده‌چن.
ئێمه وه‌ک ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان(U.N.) ده‌بێ به په‌له چی بکه‌ین؟ ده‌بێ وڵاته‌کان هان‌ده‌ین تاهه‌ر کۆمه‌ڵێکی زمانی له سه‌ره‌تادا زمانی زگ‌ماکی خۆیان به تــه‌واوی له فێرکاری وفێرگه‌کان به کاربێنن وله پاڵ ئه‌ودا زمانێکی فه‌رمی ودوایی زمانێکی نێونه‌ته‌وه‌یی فێربن.ته‌نیا به‌و مه‌رجه که فره‌زمانی له لایه‌ن حکومه‌ته‌کانه‌وه په‌سندکرێ،ته‌واوی زمانه‌کان ده‌توانن جێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له جیهانی‌بوونا(Globalism) ببیننه‌وه.له به‌رئه‌م مه‌به‌سته ڕێکخراوه‌ی U.N.E.S.C.O. له ته‌واوی حکومه‌ته‌کان، ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ،ڕێکخراوه په‌روه‌رده‌یییه‌کان و ڕێکخراوه ناحکومییه‌کان (N.G.O.) داوا ده‌کا تا خه‌بات وچالاکی خۆیان بۆپارازتن وگه‌شه وپه‌ره‌پێدانی ته‌واوی زمانه‌کان به‌رفراوانترکه‌ن وته‌واوی هێزی خۆیان وه‌گه‌ڕخه‌ن تائه‌وزمانانه له ناونه‌چن. ئه‌وچالاکییانه ده‌بێ به‌ڕێوه چێ چ له ڕێگه‌ی به کار هێنانی ئه‌وزمانانه له فێرکاری وپه‌روه‌رده وچ له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه بردنی گه‌لاله‌ی تایبه‌ت بۆپارازتنی ئه‌و زمانانه وه‌ک که‌رسته‌ی گه‌شه‌ی ئابووری وپه‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی.ده‌بێ هه‌رچۆنێ بێ بیرۆکه‌ی ئه‌وه که" زمانه‌کان گرینگن" له هه‌مووجێگه‌یێ په‌ره‌بدرێ. 21 فوریه‌ی ساڵی 2008 که نۆهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ڕۆژی جیهانی زمانی زگ‌ماکه ،گرینگی تایبه‌تی هه‌یه وهه‌لێک ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ ده‌سپێکی چالاکی نوێ وبه‌ربڵاو بۆ په‌ره‌پێدانی زمانه جیاوازه‌کان. ئامانجی هاوبه‌شی ئێمه ئه‌وه‌یه دڵنیابین که گرینگی فره‌زمانی له سیسته‌می په‌روه‌رده،ئیداری ویاسایی،کولتووری وڕاگه‌یاندن،ئینتێرنێت وئابووری له ئاستی وڵات ،ناوچه‌یی ونێونه‌ته‌وه‌یی به فه‌رمی بناسری.ساڵی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانه‌کان ده‌رفه‌تێکی بێ‌وێنه ده‌ڕه‌خسێنێ تاپێشکه‌وتی دابــڕانه بۆگه‌یشتن به‌م ئامانجانه به‌رهه‌م بێ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: http://unesdoc.unesco.org/images/0015/001544/154400e.pdf
|